**
سه‌ره‌تا با چیرۆكى درؤ و ناراست له ماڵپه‌ره ئیسلامییه‌کانه‌وه بخوێنینه‌وه!
کاتێک فرانسوا میتران له سالی ۱۹۸۱ دا بوو به سةرؤك كۆمارى فةرانسه، داواى له ميسر كرد موميايى يةكێك له فيرعه‌ونه‌كان ببه‌نه فه‌رانسه، به وته‌ى ئه‌م چیرۆكه به‌رپرسی ئه‌م لێكۆلينه‌وه‌يه گه‌وره‌ترين زاناى فه‌رانسه به ناوى پرۆفيسۆر "موريس بوكاى" بووه و ناوبراو كه‌شفى ده‌كات كه فيرعه‌ون خنكاوه و هه‌ربۆيه‌ش له‌وێ ده‌بێته موسڵمان
با بزانيين راستييه‌كان چییمان پێ ده‌لێن
بۆ زانينى راستييه‌كان چه‌ند خال ده‌خه‌ينه به‌ر لێكۆلينه‌وه
- ئايا لێكۆلينه‌وه‌يه‌كى وا به‌رێوه چووه؟
- مێژوی جوله‌كه‌كان له ميسر دا چۆنه؟
- موريس بوكاى كێ بووه و چی کردووه؟
- ئايا لێكۆلينه‌وه‌يه‌كى وا به‌رێوه چووه؟
به‌لێ وه‌ها لێكۆلينه‌وه‌يه‌ك به‌رێوه چووه به‌لام نه به‌و شێوه‌يه‌ى له مالپه‌ر و چیرۆكى موسلمانه‌كاندا باس ده‌كرێت، سه‌ره‌تا ئه‌وه‌يكه به پێی نوسراوه‌كانى كتێبى موقه‌ده‌سى مه‌سيحى مو‌سا هاوكات بووه له‌گه‌ل "رامسيسى دووه‌م" له چیرؤكه‌كه دا "رامسيسى دووه‌م" كه‌سايه‌تى سه‌ره‌كييه.
به‌ڵام كێشه‌كه له چیدایه؟
سه‌رتا ئه‌وه‌ى كه موميايى " رامسيسى دووه‌م" ته‌نيا يه‌كجار بۆ لێكۆڵينه‌وه بردراوه بۆ فه‌رانسه و ئه‌ويش له سالى ۱۹۷۶ دا بووه و له سالى ۱۹۸۱ دا نه‌بردراوه بۆ فه‌رانسه.
دواتر له كاتى سه‌رۆك كۆمارى "والێری ژیسکارد دێسته‌ن" بووه و له کاتی "فروانسوا میتران" دا نه‌بووه.
هۆى هێنانى مومياییش خراپ بوون و که‌ڕوو هه‌لێنانى موميايى بووه ( له‌به‌ر بوون له ناو هه‌واى ده‌ره‌وه و هێنانه ده‌ره‌وه‌ى موميايى له شوێنه‌كه‌ى) و بۆ چاک کردنه‌وه و پارێزگاری کردنی بووه.[١]،[٢]
بۆ ئاگاداری له‌م لێكۆلينه‌وه‌يه دا ناوى پرۆفيسۆر بوكاى هه‌ر نه‌بووه و به‌شدارى له‌م لێكۆلينه‌وه‌يه دا نه‌بووه.
هه‌ر له‌م لێكۆلينه‌وه‌يه دا ده‌ركه‌وت " رامسيسى دووه‌م" نه‌خۆشى "ئارترۆز" ى بووه كه له نه‌خۆشييه‌كى به‌ناو " ئيسپۆنديليت ئانكيلۆزان" بۆى هاتووه و له راستى دا " رامسيسى دووه‌م" له ته‌مه‌نى ۹۰ سالى دا به شێوه‌ى ئاسايى مردووه و نه‌خنكاوه. ئه‌و بۆ ماوه‌ى ۶۶ سال فيرعه‌ونى ميسر بووه و يه‌كێك له دوور و درێژترین كاتى ده‌سه‌لاتدارێيه‌تى بووه له ميسر دا. [١٢]،[١٣]،[١٤]
- چیرؤكى بوونى جوله‌كه‌كان له ميسر دا چییه؟
سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانين به پێی رای دێرینه ناسه‌كان هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك بؤ ژیان کردنی مو‌سا و به گشتی قه‌ومى جوله‌كه له ميسر دا نه‌بيندراوه‌ته‌وه.
ميسريه‌كان ناسراون كه ته‌واوى رووداوه‌كانى رۆژانه‌ى خۆيانيان نووسيوه و هيچ که‌تيبه‌يه‌ك يان نوسراوێك نييه باسى جوله‌كه‌ى تێدابێت يان جوله‌كه‌يه‌ك له ده‌ربارى فيرعه‌ون وه‌ك زڕكور يان زڕكورى خوشك و ناوه‌كانى ديكه بوونى نه‌بووه و چیرۆكى قه‌ومى يه‌هوود و كۆچ کردنیان له میسره‌وه بۆ فه‌لستينيش راست نييه.
به‌وه‌شه‌وه هێندێك له لێكۆله‌وه‌ره‌كان هێندێك له چيرۆكه‌كانى ناو كتێبه موقه‌ده‌سه‌كان وه‌ك راست سه‌ير ده‌كه‌ن و جارجار به خه‌يالى خۆيان نيشانه بۆ ئه‌و چیرۆكانه ده‌دۆزنه‌وه، به‌لام زانايانى ئاكاديميكی ئه‌م مه‌نهه‌جه زۆرتر ئه‌م بابه‌تانه وه‌ك لاگری و هۆگری سیاسی و ئایینی ده‌زانن و بنه‌ماى بوونى ئه‌م شتانه ده‌به‌نه ژێر پرسیاره‌وه.
يه‌كه‌مين نيشانه‌ى بوونى جوله‌كه به شێوه‌ى به‌كۆمه‌ل له ميسر ده‌گةرێته‌وه بۆ دواى سالى ۵۲۵ پێش زاینی، واته ئه‌و كاته‌ى كه پاشاى هه‌خامه‌نشى ميسرى داگیر کرد و بنکه‌ى سه‌ربازى له دورگه‌ى " خشكه‌چه‌ى الفانتين" له سودانى باكوور دامه‌زراند و له‌وێ سه‌ربازى جوله‌كه و فه‌له‌ستينى لێبووه.
له‌و نوسراوانه‌ى ماوه‌ته‌وه و به رێزمانى ئارامى نوسراوه هێندێك له‌و سه‌ربازانه جوله‌كه بوون، و له‌و كاته‌دا خةلكى ئه‌و شوێنانه له ژێر ده‌سه‌لاتى هه‌خامه‌نشييه‌كاندا بووه و له نامه‌ى ئةره‌ستو و نوسراوه‌ى " پنداخت ئه‌سكه‌نده‌رييه" باسى ئه‌و سه‌ربازانه كراوه.[٣]،[٦]،[١٠]
به‌م لێكۆلينه‌وانه ديارى كرا جوله‌كه‌كان يه‌كه‌مجار وه‌ك سه‌رباز له ساله‌كانى ۵۰۰ پێش زاینی له‌و شوێنانه بوون و مێژوویان ناگاته ۱۲۰۰ سال پێش زایینی و له کاتی مو‌سا دا هیچ به‌لگه‌يه‌ك نييه.
- با بزانين موريس بوكاى كئ بووه؟
موریس بوکای(Maurice Bucaille ) پزشکی تایبه‌تى مه‌ليك فه‌يسه‌ڵ پاشای عه‌ره‌بستان بووه و پیشه‌ى پزشكى طب الجهاز الهضمي بووه.[١٥]
بوکای چێرۆكێك دةنوسئ و به ناوى " موميايى فيرعةون" كه تئيدا ئیدعا ده‌كات كه پزشکی تايبه‌تى بنه‌ماله‌ى " ئه‌نور سادات " بووه و له لايه‌ن ئه‌نوه‌ر سادات رێگه‌ى پێدراوه ئه‌م لێكۆلينه‌وه‌يه به‌رێوه ببات و له‌م لێكۆلينه‌وه‌يه‌دا كه‌شفى كردووه فيرعه‌ون خنكاوه! [١٦]
لةو كاتانه‌ى پرۆفيسۆر ! بوكاى ده‌لێ له ميسر بووه و لێكۆلینه‌وه‌ى له سه‌ر موميايى فيرعه‌ون كردووه، موميايى له ژیر ده‌ست ميسرناسه‌كاندا بووه به ناوه‌كانی ( L. Balout) و ( C. Roubet)
و شایانی سةرنجه ئةوان بابةتيكيان بلاو كردؤتةوه به ناوى "موميايى رامسى دووةم: بةشدارى زانستى له ميسرناسى" و ئه‌م بابه‌ته دواى ۱۰ ساڵ لێكۆلينه‌وه‌ى وردی زانستى بلاو كراوه‌ته‌وه. [١٧]،[١٨]
پرۆفيسۆر! له‌وانه‌يه ئه‌و لێكۆلينه‌وه‌يه‌ى خوێندبێته و وتبێى با كتێبێك بنوسم و ئه‌م كتێبه بۆ مه‌ليك فه‌يسه‌ل ببه‌م و پاره و مه‌قامێكى پێ وه‌رگرم. پرۆفيسۆر! يه‌كسال دواى بلاو بوونه‌وه‌ى لێكۆلينه‌وه‌ى ميسرناسه‌كان بلاو كرده‌وه و كتێبى به يه‌كسال له‌سه‌ر لێكۆلينه‌وه‌ى ۱۰ سال نوسي و كۆمه‌لێك چيرۆكى دوور له راستى دارشتووه و هه‌ر به‌و ناوه‌ى لێكۆلينه‌وه‌ى زاناكان بلاوى كردۆته‌وه و له‌لايه‌ن ئيسلامييه‌كان پێشوازی باشی لێ‌کرا.
دواتر ده‌وترێ پرۆفيسۆر! بوكاى دواى ئه‌م لێكۆلينه‌وه‌يه ده‌بێته موسلمان! له كاتێك دا ناوبراو ۱۱ سال پێشتر کتێبێکی به ناوی " بايبل، ئيسلام و زانست" بلاو كردبۆوه و ئه‌گه‌ر بريار بووايه موسلمان ببێت ده‌بوو ئه‌وكات موسلمان ببێت له كاتێكدا كه له كتێبه‌كه‌ى دا زانسته‌كانى قورعانى پشت راست کردبۆه و شانازى پێوه کردبوو.
ئه‌م پرۆفيسۆره زانايه له ناو كه‌سانى ئاكاديميك دا به ناوى بزوتنه‌وه‌ى " بوكايسم" ناسراوه به بۆنه‌ى مه‌غله‌ته و" شيبه زانست" كه به‌كارى دێنێ بۆ ئيسبات كتێبه دینییه‌کان.[١٩]
[٢١]،[٢٢]،[٢٣] [٢٤][٢٥]
۱. موریس بوکای پزشکه تایبه‌تی مه‌لیک فه‌یسه‌ل پاشای عه‌ره‌بستان بووه و دوکتۆری طب الجهاز الهضمي.
۲. ناوبرای هیچ شاره‌زایی سه‌باره‌ت به دێرینه‌ناسی و ئاناتۆمی دێرینه ناسی نه‌بووه
۳. بوکای هیچکات لێکۆلینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مومیایی نه‌کردووه.
۴. ڕامسی دووه‌م له ته‌مه‌نی ۹۰ ساڵی دا و دوای ۶۶ ساڵ ده‌سه‌لاتدارێی به شێوه‌ی ئاسایی مردووه
۵. بوکای له بابه‌تی زانستی که ۱۰ ساڵ لێکۆلینه‌وه‌ی بۆ کراوه دزی کردووه و بابه‌ته‌کای ته‌حریف کردووه.
۶. ئاناتۆمی مومیایی ڕامسی دووه‌م له ساڵی ۱۹۷۶ دا له کاتی سه‌رۆک کۆماری "والێری ژیسکارد دێسته‌ن" دا بووه و له کاتی " فرانسوا میتران" دا نه‌بووه.
۷. ناوی به‌شدار بووانی لێکۆلینه‌وه‌که به تاواوی نوسراوه به‌ڵام ناوی موریس بوکای نه‌نوسراوه له کاتێکدا ناوبراو خۆی به سه‌رۆکی لێکۆلینه‌وه‌که ناساندووه.
۸. کتێبه‌که‌ی به ته‌واوی درۆیه و ته‌نیا بۆ پاره و ناوزراندن نووسراوه.
نووسراوه‌ی: شکاک منطق
سه‌رچاوه‌کان:
١- http://www.bbc.co.uk/history/ancient/egyptians/ramesses_01.shtml
٢- http://www.newscientist.com/article/mg18424736.400
٣- Comay, Joan. The Diaspora Story: the Epic of the Jewish People Among the Nations. Random House Inc (T), 1983.
٤- Lindenberger, James M., and Kent H. Richards, eds. Ancient Aramaic and Hebrew Letters. Scholars P, 1994.
٥- Kraeling, Emil, ed. Brooklyn Museum Aramaic Paryri: New Documents of
the Fifth Century B.C. From the Jewish Colony At Elephantine. Brooklyn
Museum Bookshop, 1969.
٦- Pritchard, James. Collins Atlas of the Bible. Borders P, 2003.
٧- A. van Hoonacker, Une Communité Judéo-Araméenne à Éléphantine, en
Egypte, aux vi et v siècles avant J.-C, London 1915 cited, Arnold
Toynbee, A Study of History, vol.5, (1939) 1964 p125
٨- John
Van Seters, "The Geography of the Exodus", in The Land I Will Show You:
Essays on the History and Archaeology of the Ancient Near East in Honour
of J. Maxwell Miller, ed. J. Andrew Dearman and M. Patrick Graham (JSOT
343, Sheffield Academic Press, 2001), pp. 255-76
٩- James K. Hoffmeier, Israel in Egypt: The Evidence for the Authenticity of the Exodus Tradition, (OUP, 1999)
١٠- Modrzejewski, Joseph M., and Shayne J.D. Cohen. The Jews of Egypt. Trans. Robert Cornman. Princeton UP, 1997.
١١- Porten, Bezalel. Archives From Elephantine: the Life of an Ancient
Jewish Military Colony. Berkeley and Los Angeles: University of
California P, 1968.
١٢- http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/15362343?dopt=Abstract
١٣- Rice (1999) p.165
١٤- Putnan (1990)
١٥- Galegroup Biography Resource Center
١٦- New York Times review of Mummies of the Pharaohs: Modern Medical
Investigations by Maurice Bucaille. Translated by Alastair D. Pannell
and the author. Illustrated. 236 pp. New York: St. Martin's Press
١٧- http://books.google.nl/books?id=MwvM09Z-7DwC&pg=PT684&lpg=PT684&dq=Ramesses%27s+mummy+returned+to+Egypt+%2B+anwar+sadat&source=bl&ots=Ui1SAAow87&sig=Z9JCE-dOXl5dtTDWO3Lt-6FFgSQ&hl=fa&sa=X&ei=tZxUUeXxBqer0AW_7IHgBA&redir_esc=y
١٨- http://books.google.nl/books?id=LAdyuWkUHM4C&pg=PA139&lpg=PA139&dq=L.+balout+mummy&source=bl&ots=QBXw3JgYD2&sig=grSSqCcb1i3tdE4rxscFcwibtSw&hl=fa&sa=X&ei=RJ5UUfW4OYL40gWU3oG4CA&redir_esc=y#v=onepage&q=L.%20balout%20mummy&f=false
١٩- Les Momies des pharaons et la médecine, Séguier, 1987 (ISBN
2906284475). Mummies of the Pharaohs: Modern Medical Investigations by
Maurice Bucaille. Translated by Alastair D. Pannell and the author.
Illustrated. 236 pp. New York: St. Martin's Press.
٢٠- La
Bible, le Coran et la Science : Les Écritures Saintes examinées à la
lumière des connaissances modernes, Seghers 1976, (ISBN 978-2221501535),
Pocket 2003, (ISBN 978-2266131032)
٢١- http://books.google.co.uk/books?id=raKRY3KQspsC&pg=PA456&dq=bucaillism&hl=en&ei=kdKPTcTLCpHEswatqPmKCg&sa=X&oi=book_result&ct=result&resnum=3&ved=0CDYQ6AEwAg#v=onepage&q=bucaillism&f=false
٢٢- http://books.google.co.uk/books?id=uLjaAAAAMAAJ&q=bucaillism&dq=bucaillism&hl=en&ei=kdKPTcTLCpHEswatqPmKCg&sa=X&oi=book_result&ct=result&resnum=4&ved=0CDsQ6AEwAw
٢٣- An illusion of harmony: science and religion in Islam (2007) Taner Edis, retrieved 28 March 2011
٢٤- Jürgen von Beckerath, Chronologie des Pharaonischen Ägypten, Mainz, (1997), pp.190
٢٥- Gae Callender, The Eye Of Horus: A History of Ancient Egypt, Longman Cheshire (1993), p.263